به‌یانیه‌ی هاوبه‌شی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحیان
PAZADIK: سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 11/11/2009ی زایینی ئیحسان فه‌تاحیان ته‌مه‌ن 28 ساڵه و تێكۆشه‌ری سیاسی له زیندانی سنه به ده‌ستی پیاو كوژه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سێداره درا.
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه كه كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌ستی به خوێنی ڕۆڵه نه‌به‌زه‌كانی كورد سوور ده‌بێ و بێگومان دوا جاریش نابێ. هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرا شه‌پۆلی سه‌ركوت و ئیعدام به دوای شانۆسازی به ناو هه‌ڵبژاردن و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی ڕێژیم له دنیای ده‌ره‌وه و كێشه و گرفتی ناوخۆیی و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ڕۆژ به ڕۆژ ته‌نگی به‌ڕێژیم هه‌ڵ چنیوه، بۆیه‌ش به په‌نا بردن بۆ زه‌برو زه‌نگ و ئیعدامی لاوانی تێكۆشه‌ر و ڕۆڵه ئازادیخوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و به تایبه‌ت ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه پێشه‌نگی خه‌باتی ڕزگاریخوازی كورد بوون، به ئیعدامی لاوانی كورد ده‌ڕێژێ.
پێویست به ئاماژه‌یه ئیحسان فه‌تاحیان، ساڵی ڕابردوو له كامیاران ده‌ست به سه‌ر ده‌كرێ و به تۆمه‌تی " محاربه" له ڕێگه‌ی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن دادگای به ناو شۆڕشی سنه 10 ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه بۆ شاری ڕامهۆرمۆز مه‌حكووم كرا، به‌لاَم پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی پاڕیزه‌ری ئیحسان فه‌تاحیان له‌م حوكمه دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر داوای دادستانی گشتیی كامیاران حوكمه‌كه‌ی بۆ ئیعدام گۆردرا!
ئێمه وه‌ك ئه‌و حیزبه سیاسییه كوردستانیانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌مان ئیمزا كردووه، به توندی ئه‌و جینایه‌ته مه‌حكووم ده‌كه‌ین و داوا له ڕێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین له ئاست ئه‌م جینایه‌ته‌ی ڕێژیم بێ ده‌نگ نه‌بن و ئه‌و جینایه‌ته مه‌حكووم بكه‌ن و بۆ چاره‌نووسی باقی زیندانیه سیاسیه‌كانی تر كه له ژێر دڕندانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕێژیم دان هه‌وڵی خۆیان بده‌ن. چوونكه بێ ده‌نگی له ئاستی كرده‌وه دژی ئینسانیه‌كانی رێژیمی ئێران، وا ده‌كا كرده‌وه‌ی زۆر نا مرۆڤانه‌تر ئه‌نجام بدا. له كۆتایی دا وێرای هاوده‌ردی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئیحسان فه‌تاحیان و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی، هیوادارین به هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌موو هێزه تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازه‌كان ته‌مه‌نی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی تێكه‌وه پێچرێ و به ئازادی شاد بین.
حیزبی سۆسیالیستی كورستان PSK
حیزبی دێموكراتی كورد له سوریه ( الپارتی)
یه‌كیه‌تی دێموكراتی كورد له سوریه
پارتی ئازادی كورد له سوریه
پارتی پێشڤه‌رۆی كورد له سوریه
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئیران
پارتی ئازادیی كوردستان (PAK)
|
+| نوشته شده توسط
زرێبار هه‌واڵ در
2009/11/12
|